ئەفغانستان لە لێواری ڕووخانی بەتەواوەتی/ تاڵەبان هیچ پارەیەکی نییە

ریکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا گەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگایەک بۆ پاراستنی سەرچاوە داراییەکان لە ئەفغانستان نەدۆزێتەوە، ئەم وڵاتە مەترسی "ڕووخانی تەواو"ی لە سەرە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، ئێستا نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار لە داراییەکانی بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە بانکە بیانییەکان بلۆکە کراوە بۆ ئەوەی وەکوو گوشارێک بۆ سەر تاڵەبان کەڵکی لێ وەربگرن.

ریکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدار ئەدات گەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگایەک بۆ پاراستنی سەرچاوە داراییەکان لە ئەفغانستان نەدۆزێتەوە، ئەم وڵاتە مەترسی "ڕووخانی تەواو"ی لە سەرە.

هەر لەم بوارەدا دبورا لیونز نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئەفغانستان بە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەی وت: بۆ ڕێگری لە ڕووخانی تەواوی تەکوزی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئەفغانستان پێویستە ڕێگایەک بۆ گەیاندنی سەرچاوەی ماڵی بە ناوخۆی ئەم وڵاتە بدۆزرێتەوە.

ئەو هەروەها وتیشی: بەرپرسانی ئەفغانستان بووجەی پێویست بۆ دانی مووچەیان نییە. لە لایەکیترەوە سندۆقی نێودەوڵەتی پارەش ٤٤٠ ملیۆن دۆلار پاشکەوتی ئەو وڵاتەی بلۆکە کردووە.

دەوڵەتی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتوویە ئەم وڵاتە لە پێشکەش کردنی یارمەتییە مرۆڤ خوازانەکان بە ئەفغانستان پێشوازی دەکات بەڵام دەشڵێ هەرجۆرە چارەسەرێکی ئابووری ڕاستەوخۆ پێوەندی بە پێک هێنانی دۆخێکی باش بۆ چوونە دەرەوەی خەڵک هەیە.

جێفری دلارنتیس دیپلۆماتی پایەبەرزی ئەمریکیی بە ئەنجومەنی ئاسایشی وت: تاڵەبان بەدوای وەرگرتنی پشتیوانی نێودەوڵەتییە. پەیامی ئێمە سادەیە: هەر جۆرە پشتیوانی و ڕەوا بوونێک دەبێ پێک بێت.

News Code 39051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =