AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٠ ٠٨:٣١

گۆڤاری ئەلبوابە شرۆڤەی کرد:

تورکیا لە کێشەی ناوخۆیی کوردەکان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە کەڵک وەردەگرێت

تورکیا لە کێشەی ناوخۆیی کوردەکان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە کەڵک وەردەگرێت

گۆڤاری ئەلبوابە هۆشداری دا تورکیا بۆ ئەوەی پەکەکە تووشی خەسار بکات، لە کێشەی ناوخۆیی حیزبە کوردەکان کەڵک وەردەگرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەلبوابە لە شرۆڤەیەکدا سەبارەت بە هاتنی سەربازانی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە، نووسی: تورکیا بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە، بەدوای گەیشتن بە خواستە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکانی خۆی لە عێراقە.

ئەم گۆڤارە هەروەها لە زۆربوونەوەی گوشاری تورکیا بۆ سەر ڕێبەرانی کوردی عێراق بەمەبەستی شەڕ لە گەڵ پەکەکە هەواڵی داوە.

هەروەها ئاماژەی بۆ دووبەرەکییە ناوخۆییەکانی عێراق کردووە و نووسیویە: تورکیا لەم بابەتەش بۆ بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە کەڵک وەردەگرێت.

News ID 39050

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha