بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مێدیایی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە گیان لەدەست دانی دوو ئەندامی پەکەکە بەهۆی بوردمانی کیمیایی تورکیا هەواڵی دا.
نووسینگەی مێدیایی هەپەگە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند دوو ئەندامی پەکەکە بەهۆی بوردمانی کیمیایی ناوچەی گرێ سوور لە ئاواشین، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە، گیانی خۆیان لەدەست داوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هێزە سەربازییەکانی تورکیا کە توانی هێرشی زەوینیان لەدەست داوە، سەرەڕای بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی شەڕ، نەیانتوانی بەرخۆدانی هێزەکانی پەکەکە تێکبشکێنن. هەر بۆیە بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە جەنایەتی جەنگی ئەنجام دەدەن و لە هێرشی کمیایی بەکار دەهێنن. لە ئەنجامی بڵاو بوونەوەی گازی کیمیایی دوو ئەندامی هێزەکانمان لەدەست دا.
پێشتریش مێدیاکانی هەرێمی وکردستان لە بریندار بوونی سێ کەسی سڤیل لە بوردمانی کیمیایی هێزە سەربازییەکانی تورکیا هەواڵیان دابوو.
Your Comment