بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری فوربس چەکی سەرتری تورکیا لە بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و شەڕکەرە ئەمریکییەکان زانی.
ئەم گۆڤارە ئەمریکییە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەم دواییانەی شەڕکەرە تورکەکان لە نزیکی سلێمانیی وەکوو ڕووداویکی بێ وێنە شرۆڤە کردووە و ئەوەی نیشاندەری توند بوونەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان زانیوە. ئەم گۆڤارە نووسیویە: لە ئۆپەراسیۆنی ٢٠١٨ی تورکیا دژی هێزە کوردەکان، هاوکات ٧٢ شەڕکەریان بۆ بە ئامانج کردنی ١٠٠ بنکەی هێزە کوردەکانی سووریا بەکار هێنا.
فوربس هەروەها لەم بارەوە نووسیویە: بە پێی ئەوەی کە زۆربەی ئەم هێرشانە لە لایەن شەڕکەر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سەربازییەکانەوە ڕووی داوە و بەرەی شەڕ بەربڵاوتر بۆتەوە، دەکرێ بڵێین شەڕی نێوان تورکیا و هێزە کوردەکان لە قۆناغێکی نوێ دایە.
ئەم گۆڤارە ئاماژەی بۆ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی پەکەکە بۆ بنکەی سەربازانی تورک لە دیاربەکر کردووە و نووسیویە: ئەمە نیشاندەری توانای دەستڕاگەیشتنی پەکەکە بە تەکنۆلۆژیای نوێی شەڕە.
بۆچوونی ئێوە