کوژرانی سێ ئەندامی پەکەکە لە بوردمانی گارە

وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کرد سێ ئەندامی باڵای پەکەکەیان لە بوردمانی گارە کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک پاگەندەی کرد کە 7 ئەندامی پەکەکە، لەوانە سێ ئەندامی باڵای ئەو پارتە لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

لە ئەو ڕاگیێندراوەدا کە لە هەژماری فەرمی ئەو وەزارەتخانە لە تویتەر بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەی گارە، 7 ئەندامنی پەکەکە/کەجەکە کوشتووە.

وەزارەتی بەرگری لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا پاگەندەی کردووە کە سێ ئەندامی باڵای ئەو گرووپە، بریتی لە بەرپرسی لقی ژنان، بەرپرسی کەمپە پەروەردەییەکان و بەرپرسی پێوەندیی دەرەوەی پەکەکە/کەجەکە کوژراون.

شیاوی باسە کە پەکەکە هێشتا کاردانەوەیەکی بە ئەو پاگەندە نەبووە.

News Code 38968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =