کوژرانی دوو گەشتیاری عەرەب لە پارێزگای دهۆک

دوو گەشتیاری عەرەبی خەڵکی مووسڵ لە ناوچەی باتیفای پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان، پاش هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ ئەم ناوچە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، دوو گەشتیاری عەرەب بە ناوەکانی ئەحمەد شاکر و یوسف عومەر کە بۆ گەشتیاری بۆ گوندی باندرۆ لە ناوچەی باتیفی دەوروبەری زاخۆ سەفەریان کردبوو، بە بۆنەی هێرشی ئاسمانی تورکیا گیانیان لە دەست دا.
ئەم گەشتیارانە کراونەتە ئامانجی بوردومانی تورکیا و تەرمەکانیان ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.
قایمقامی باتیفا داوای لە هەموو خەڵک و حیزبە سیاسییەکان کرد شەڕی سەربازی تورکیا و پەکەکە لەم ناوچە ئیدانە بکەن چونکوو نائارامی ناوچەی بەدواوە بووە و شارۆمەندانی دانیشتووی ئەم ناوچە ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.

News Code 38784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =