بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید حەسەن نەسرۆڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە وتەدانێکدا سەبارەت بە شەڕی ڕەوانی هۆشداری دا و وتی: هەندێ کەس بەستێنی پێک هێنانی شەڕ لە لوبنان ساز دەکەن.
ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر گرینگایەتی ڕاستبێژی، وتیشی: نابێ بێ هۆکار کەسێک تۆمەتبار بکەین. شەڕ و ڕەخنە جیاوازن و دەبێ ئاگاداری جیاوازییەکەیان بین.
سەید حەسەن نەسرۆڵا داکۆکی کرد: هەواڵنێران و ڕۆژنامەگەران دەبێ ڕاستبێژ بن و دەبێ وریای شەڕی ڕەوانی و میدیایی بن بۆیە داوا لە بەرپرسانی حیزبوڵا دەکەم گەر شتێک ڕووی دا سەبارەت بەوە بۆ خەڵك شرۆڤە بدەن.
ئەو ڕاشیگەیاند: ئێمە دژی بێ ڕێزی بە کەسایەتییەکانین. ئێمە لە شەڕێکی دژوار داین، پشتیوانانی بەرخۆدان وریا بن و بەرپرسیاریەتی خۆیان بە جێ بێنن.
بۆچوونی ئێوە