بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا رایگەیاند: تەنیا کاتێ ئێوە دەحەسێنەوە کە لە عێراق بکشێنەوە و واز لە دەستێوەردانی ئاشکرا و خراپەکارانەتان بێنن.
وتیشی: ئەمریکاییەکان سەرچاوەی زۆربەی کێشەکانی عێراقییەکانن.
کەعبی بە ئاماژە بە داگیرکاری و پێشێل کردنی بەکپارچەیب عێراق لە لایەن ئەمریکا وتی: چۆن وازتان لێ بێنین لە حاڵێکدا تۆڵەی تیرۆری ترسنۆکانەی فەرماندەکانی بەرخۆدان لە ئێوە نەکراوەتەوە.
ئەو وتیشی: هەموو کارناسان دەڵێن کە ئەمریکا هەموو هێزگەکانی کارەبای عێراقی لە ڕێگای گرێبەستی گەندەڵانەوە دەست بەسەردا گرتووە
جەختیشی کرد کە بەرخۆدان واز لە ئێوە ناهێنێت تا کاتێک بست بە بستی وڵات لە بوونتان پاک نەکاتەوە و وەک دڕک لە چاوتاندا دەبین و جەژنی ئازاد کردنی وڵات لە سەر لاشەی داگیرکەران بەڕێوە دەبەین.
بۆچوونی ئێوە