ئێران بووەتە چەقی میدیای بەرخۆدان/ڕاگەیاندنی مەقاوەمەت بەهێزە

سەید ڕەزا سەدر حسێنی، کارناس و شرۆڤەکاری پرسەکانی ناوچەکە و جیهان وتی: نیزامی چەوسێنەریی جیهان تێگەیشتووە کە چی دیکە ناتوانن چەواشەکاری بکەن و ڕاگەیاندنی مەقاوەمەت بەهێزە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانێکدا ڕۆژی ذووشەمەی ڕابردوو ئاماژەی دایە چەند خاڵی جیاواز لەسەر گرینگایەتی میدیا و ڕاگەیاندنی بەرخۆدان لە تەواوکردنی سەرکەوتنەکانی بەرخۆدان .

سەید حەسەن نەسروڵا ئاماژەی دا کە وەرزێکی نوێ لە هاوکێشەی میدیایی و شەڕی دەروونی خەریکە دروست دەبێت. و پڕۆسەی میدیایی و شەڕی ڕاگەیاندن خەریکە دەچێتە قۆناغێکی نوێ کە دەبێ بە تایبەتمەندی نوێ و هاوڕێژ بێت لە گەڵ لایەنەکانی بەرانبەردا.

ڕەنگە ئەمە یەکمجار بێت کە ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەخت دەکاتە سەر گرینگایەتی میدیا و شەڕی دەروونی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵیان لە سەرکەوتن و زەوکردنەوەی دەستکەوتەکانی بەرخۆدان دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بۆ لێکدانەوەی شەڕی میدیایی زلهێزەکانی جیهان وگرینگایەتی میدیای بەرخۆدان کۆڕبەندێکی سازدابوو بە بەشداریی ژمارەیەک لە میدیاکانی جیهان و ناوچەکە و ئامادەبوونی کارناسان و شرۆڤەکارانی پرسەکانی ناوچەکە.

ئێران بووەتە چەقی میدیای بەرخۆدان/ڕاگەیاندنی مەقاوەمەت بەهێزە

ئەدەبیاتی میدیای بەرخۆدان پەرەی سەندووە

مەهدی عەززیزی، سەرنووسەری هەواڵی دەرەوەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم کۆربەندەدا وتی: سەید حەسەن نەسروڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان چەندین خاڵی گرینگی سەبارەت بە گوفتمانی بەرخۆدان خستەڕوو و وتی ئەگەر میدیاکانی بەرخۆدان نەبونایە سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی بەرەی بەرخۆدان بۆ رای گشتی بڵاو نەدەکرایەوە.

زیادیشی کرد: بەرخۆدان ئەمەیە کە لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا و بە تایبەتی پاش شەڕی 33ی ڕۆژە لە ساڵی 2006 ئێمە جگە لە وەی کە بینیمان هاوسەنگیەکی مەیدانی هەیە لە نێوان بەرەی بەرخۆدان و دوژمنەکانیان، بە ڕوونیش ئەوەمان بینی کە ئەدەبیاتی میدیایی بەرخۆدانیش بەهێز بووەتەوە.

لە ئێستادا دەبێ ئێمە بۆ بەهێزکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی گوفتمانی میدیایی بەرەی بەرخۆدان پیویستیان بە هەوڵی زیاتر هەیە.

ئێران بووەتە چەقی میدیای بەرخۆدان/ڕاگەیاندنی مەقاوەمەت بەهێزە

شەڕێکی گشتگیر لە لایەن ئیمپراتوری میدیایی جیهان

لەم کۆڕەدا سەید ڕەزا سەدر حسێنی، کارناس و شرۆڤەکاری پرسەکانی ناوچەکە و جیهان وتی: لە ئێستادا ئێمە لە گەڵ شەڕێکی میدیایی گشتگیر لە لایەن ئیمپراتوری میدیایی نێودەوڵەتی بە سەرۆاکەیتی زایۆنیزمی جیهانی بووینەتەوە.

میدیاکانی بەرخۆدان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا و بە تایبەت پاش شەڕی 33 ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنی دژی بەرخۆدانی لوبنان پێشکەوتنی بەرچاویان بووە.

سەدرولحسێنی زیادی کرد: پاش شەڕی 33 ڕۆژە و لە یەکەمین ڕۆژەکانی ئەم شەڕەدا بوو کە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بینای کەناڵی ئەلمەناریان بوردومان کرد.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەو کاتەدا ئەلمنار تەنیا میدیای بەرخۆدان بوو. دوای دوو خولەک کەناڵی ئەلمەنار دەستی کرد بە پەخشی بەرنامەکان و بڵاوکردنەوەی راستییەکانی شەڕ.

ئەوەشی وت کە نیزامی چەوسێنەر بەو ئەنجامە گەیشتووە کە بەرەنگاریی میدیایی چی دیکە ڕێگایەکی یەک لایەنە نییە و ئیدی ئەوان ناتوانن ئەو جۆرەی کە دەیانەوێت، ڕاستییەکان بگۆڕن و چەواشەکاری بکەن بۆ ڕای گشتی.

زیادیشی کرد کە ئەمریکاییەکان و زایۆنیست زانیویانە کە میدیاکانی سەر بە میحوری بەرخۆدان کاریگەریی زۆریان هەیە و بەهێزن.

سەبارەت بە کەناڵی ئەلمسیرەی یەمەنیش وتی: ئێستا کە راستترین و دروست ترین هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆ و ڕاپۆرت لە شەڕی ناهاوسەنگی یەمەن لەم کەناڵە بۆ جیهان بڵاو دەبێتەوە.

News Code 38139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =