بەرز بوونەوەی ژمارەی تیرۆرە گوماناوییەکان لە دەیرەزوور

سەرچاوە سەربازییەکان لە دەیرەزوور هەواڵ دەدەن کە شانە نوستووەکان داعش دەستیان داوەتە جووڵەیەکی بەربڵاوەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دوێنێ دوانیوەڕۆ یەکێک لە ئەندامانی هەسەدە لەلایەن کەسانی نەناسەوە لە شاری دەیرەزوور بریندار برا.

بە گویرەی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە شاری ئەبوو حەمام لە 85 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور لەلایەن کەسانی دەمامک دارەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.

لەم دواییەدا دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور بەرز بوونەوەی حاڵەتەکانی تیرۆری ئەندامانی هەسەدە، فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر، گەورەی هۆزەکان و دانیشتووانی ناوچەکەی بە خۆوە بینیوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش، کەسانی نەناس نارنجۆکیان بەرەو ماڵی یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەنجومەنی خۆجەیی شاری باغۆز لە 130 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور هاویشتووە.

دوێنێش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژ کراو کە لە نزیک ئەنجومەنی خۆجەیی شاری حەوائیج هەڵکەوتوو لە 45 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دانرابوو، هاوکات لەگەڵ پەڕینەوەی گەشتی هێزەکانی هەسەدە تەقیەوە بەڵام خەسارێکی بەدواوە نەبوو.

هەروەها دوو ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە ئەندامانی هەسەدە لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسەوە لە شاری حەوائیج، بریندار کرا.

News Code 38098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =