بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوانیوەڕۆی هەینی ناوی 3 کەسی لە ڕیزی گەمارۆکانی هاوپەیوەند بە ئێرانەوە دەرهێنا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە هەواڵەکانی سەر ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ناوی 3 کەس بینراوە کە پێشتر لە لیستی گەمارۆکان بوون و ئێستا لە ئەو لیستە دەرهێنراون.
دانیل بهزاد فردۆس، مهرزاد مانۆئل فردۆس و محەمەد رەزا دزفوولیان ئەو سێ کەسەن کە بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ گرووپی پیشەیی مامۆت و کۆمپانیای مامۆی دیزل خرابوونە لیست یگەمارۆکانەوە و ئیستا لە ئەو لیستە دەرهێنراون.
هەواڵدەری ڕۆیترز بە گێڕانەوە لە ستەبێژی وەزارەتی خەزێنەدارییەوە نووسیویە دەرهێنانی ناوی ئەو کەسانە لە لیستی گەمارۆکان پێوەندییەکی بە سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمریکا بەرانبەر ئێرانەوە نییە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جگە لە ئەوە وتوویە هەوڵەکەی ئەرمیکا پێوەندییەکیشی بە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیش نییە.
Your Comment