بە پێی هەواڵی مێهر, ئەم کتێبە ۱۹٦ دووبەیتی لە خۆ دەگرێ و لە ۱۱۰ لاپەڕەدا بڵاو کرایەوە.
جەمشیدی سەبارەت بەم کتێبە دەڵێت: کەمووتەرانە کۆمەڵەیەکی دوو بەیتییە کە پاش کتێبی دوارە چوزە دەیم نووسراوە.
ئەو وتیشی: دووبەیتی لە جۆرە شیعرە دڵخوازەکانی منە و هەوڵم داوە هەموو ئەزموونەکانی خۆم بەم شێوە بڵاو بکەمەوە و هیوادارم بۆ بەردەنگەکان سەرنجڕاکێش ببێت.
ئەو لە کۆتاییشدا لە چاپی سێ کۆمەڵە شیعریتر بە زمانی کوردی هەواڵی دا و وتی: دوو کۆمەڵە شیعر بە ناوەکانی "پەری وەچ" و "نازار ئاسمان کەو"یش ئامادەی چاپە کە بەم زوانە چاپ دەکرێت.

کۆمەڵە شیعری کوردی کەمووتەرانە بەرهەمی رەزا جەمشیدی شاعیری خەڵکی سەرپێڵزەهاو لە لایەن بڵاوگە دیباچە چاپ و بڵاو کرایەوە.
News ID 37995
Your Comment