بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لەم پەیامەدا نووسیویە: سەردەشت هێمای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی خەڵک و ناوچەکانی نیشتەجێ بوون لە سەردەمی هاوچەرخە. جانبازەکانی ئێمە بوونەتە قوربانی سیاسەتە دژەمرۆییەکان و دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان.
هەروەها نوسراوە: سەرەڕای هەوڵەکانی ئێمە و هاوکاری ڕێکخراوەی ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، تا ئێستا دەوڵەتی نوێ ئەمریکا کۆتایی بە سیاسەتە پێشوەکانی نەهێناوە و لەڕێگای درێژەدان بە گەمارۆ نایاساییەکان، ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی جانبازە کیمیاییەکان بە دەرمان و جیهازاتی پزیشکی دەکات.
هەموو جیهان قەرزداری خەڵکی ئاشتیخوازی ئێران و بە تایبەت شارەکانی سەردەشت، شنۆ و دیکەی شارەکانی ئێران و هەروەها خەڵکی مەزڵۆمی هەڵەبجەیە کە دژی زوڵم بانگیان هەڵێنا و بوونە هۆی پەسند کردنی کۆنوانسیۆنی ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ساڵی 1993.
7ی پووشپەڕی 1366 ڕژیمی سەدام لە ڕێگای بەکارهێنانی بۆمبی کیمیایی، چوار شوێنی پڕجەماوەری سەردەشتی بوردومان کرد. ئەمڕۆ سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە 3 دەیە لەم ڕووداوە، ئەم شارە هێشتا بۆنی بلۆق و کۆخەی لێ دێ و خەڵکی ئەو شارە هێشتا لە کێشە هەناسەییەکان ئازار دەچێژن.
چاوەڕوان دەکرێ دەوڵەتەکانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ڕێگری لە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی، ویڕای شوێنگیری لەناوبردنی تەواوی چەکی کیمیایی، ئەرکی خۆیان لەم بوارەدا جێبەجێ بکەن.
Your Comment