بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمین حەتیت لەم بارەوە وتی: یەکەمین مەبەستی ئەمریکا لەداخستنی ماڵپەڕەکانی بەرخۆدان ئەوە بوو کە میدیاکانی بەرخۆدان نەتوانن بەزینی یەک لەدوای یەکی ئەمریکا لە ناوچە بڵاو بکەنەوە. ئەوان باش دەزانن گەر بیری گشتیی لە بەزینەکانی ئەوان تێبگەن، لێکەوتەی زۆری بۆیان بەدواوە دەبێت.
ئەو وتیشی: دووهەمین مەبەستی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ستراتیژی نوێ لە ناوچەیە. ئەوان گەڵاڵە و سیناریۆی زۆریان بۆ ئاڵۆزی وڵاتانی ناوچە هەیە و ئەمەش ڕوونە کە جێبەجێ کردنی ئەوانە پێویستی بە بێدەنگ کردنی میدیاکانە.
ناوبراو مەبەستی سێهەمیشی تۆڵەکردنەوە زانی و ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان، میدیاکانی بەرخۆدان لە شکستەکانی خۆیان بە تاوانبار دەزانن بۆیە ویستییان بەم شێوە تۆڵە لەوان بستێننەوە.
Your Comment