بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، سەعران ئەعاجیبی لەم بارەوە وتی: هاودەنگییەکی گرینگ لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی ناوەندی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ دەستدرێژییەکانی تورکیا پێک هاتووە و حەوتەی داهاتوو وتووێژی گرینگ لەم بارەوە بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: شاندێکی پارلەمانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان بەم زووانە بۆ لێک دانەوەی دۆخی ئەمنیی ناوچە و بەشداری هێزە تورکەکان لە خاکی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەم ئەندامی کۆمیسیۆنە داکۆکی کرد: کۆمیسیۆن حەوتەی داهاتوو دانیشتنی گرینگ لەم بارەوە بەڕێوە دەبات.
Your Comment