ڕۆڵی شەڕی "شمشێری قودس" لە شکستی گەورەترین پیلانی تیرۆری مێژوو

ڕۆژنامەیەکی عەرەب زمان ڕایگەیاند کە گرووپەکانی بەرخۆدان لە ڕێگای شەڕی "شمشێری قودس"ەوە گەورەترین پیلانی تیرۆری ڕێبەرانی و فەرماندەکانی بەرخۆدان لە لایەن ڕژیمی زایۆنییان پووچەڵ کردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار بابەتێکی سەبارەت بە شەڕی "شمشێری قودس" بڵاو کردەوە و تێیدا نووسیویە: ئەوەی ڕاستی بێ ئەوەیە کە ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو هەموو هەوڵی خۆی بۆ جێگیر بوونی " سەرکەوتنی خێرا"، "دەسەڵاتی بەرگری" و "ئەرتەشی نەبەز" بەکار هێنا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو زایۆنیستەکان هیچ دەسەڵاتێکی بەرگرییان نەبووە.

گۆڤاری "نیوزویک"ی ئەمریکا لە مانگی مارسی 2020 بە گوێرەی سەرچاوەیەکی سەربازی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەم ڕژیمە دەیەوێ حیزبوڵای لوبنان بکاتە ئامانج. بێگومان بڕیار بوو کردەوەیەکی وەها بە پێی تیۆری "سەرکەوتنی خێرا" ئەنجام بێت.

ئەلئەخبار وتوویە: هەموو کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنی لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە بەرخۆدان بە وردی خەریکی لێکدانەوەی جووڵانەوەکانی دوژمن بوو بۆیە بەرخۆدانیش بۆ شکست دانی هەموو پیلانەکانی ڕژیمی زایۆنی بەرنامەی داڕشت.

لە درێژەشدا ئەم ڕۆژنامە لوبنانییە نووسیویە: یەکەم هەنگاو بۆ بەزاندنی گەڵاڵەی دوژمن، بێ دەسەڵات کردنەوەی ئەوان بوو. ئەمەش هەر ئەو شتەیە کە پیلانەکانی زایۆنیستەکانی تێک دا. دووهەمین هەنگاو جێبەجێ کردنی ئەو ئامانجانە بوو کە ئەگەری هێرش کردنی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەو شوێنانە بوو. گەرچی ئەمە تێچوی زۆر بوو بەڵام بەرخۆدان ئەنجامی دا.

ڕوونیشی کردۆتەوە: لە ڕاستیدا ڕژیمی زایۆنی خۆی بۆ ئەنجام دانی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی مێژوو دژی بەرخۆدان ئامادە دەکرد و دەیویست سەرەتا 450 کەس لە کادیری چالاکی بەرخۆدان بکاتە ئامانج.

بەرخۆدان بە شەڕی "شمشێری قودس" زایۆنیستەکانی سەرسام کرد و بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانی دوژمن دوو ڕێگای گرتە بەر. یەکەم دابەش کردنی بەرپرسیاریەتی لە ئاستێکی بەربڵاودا و ڕێگای دووهەمیش ئەوە بوو کە فەرماندەکان و ڕێبەرانی بەرخۆدان بە شێوەیەک دەرکەون کە ببنە ڕاداری زایۆنیستەکان.

ئەم ڕۆژنامە نووسیویە ئەوەی ڕوون بوو ئەوە بوو کە زایۆنیستەکان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر دژی بەرخۆدان و ڕێبەرانی بەرخۆدان ئامادە دەکرد بەڵام ئەوان هەموو پیلانەکانی ڕژیمی زایۆنییان پووچەڵ کردەوە.

News Code 37579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =