تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان بە مووشەک بارانی تێلاڤیڤ وەڵام دەدەینەوە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان، تێلاڤیڤ مووشەک باران دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە قودسی عەرەبی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا لە شاری غەززە بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی بەرخۆدان لە شەڕ 12 ڕۆژەی غەززە، جەختی کرد: هەر کات ئیسرائیل ڕوو باکتە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین، هەر ئەو کاتە تێلاڤیڤ دەدەینە بەر هێرشی مووشەکی.

نەخالە وتی کە جەهادی ئیسلامی درێژە دەداتە بەرخۆدان لە بەرانبەر ڕژێمی داگیرکەر و تا دەرکردنی داگیرکەران لە ئەو خاکە، بە هیچ لەونێک دەست لە شەڕ هەڵناگرین.

ناوبراو وتیشی کە یەکگرتوویی نەتەوە و بەرخۆدانی فەلەستین گرینگتریم ڕێگا بۆ وەرگرتنەوە مافی گەلی فەلەستینە و مادامێک کە داگیرکرانی فەلەستین درێژەی هەبێت، ناوچەکە و جیهانی ڕەنگی ئاشتی و سەقامگیری بەخۆوە نابینێت.

News Code 37556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =