123 منداڵ لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی کوردستانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک نیشانی دا کە ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە ئەنجامی پێکدادان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا کوژراون، ئاوارە بوون و تووشی کێشە دەروونی هاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لە ژێر ناوی " بەرد- کاغەز- دوارد" نیشانی دەدات کە تەنیا لە ماوەی 5 ساڵدا 123 منداڵ لە پێکدادانەکان لە پارێزگا کوردنشینەکان گیانیان لەدەست داوە.

ئەو لێکۆڵینەوە لە سەر پێکدادانگەلێک لە دوای هەڵبژاردنەکانی 7 ی جوونی ساڵی 2015 لە پارێزگاکانی باتمان، ئامەد، شڕناخ و وان دەستی پێکرد و هەروەها لەسەر بەڕێوەنەچوونی بەرنامەیەکی بەردەوام بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە کار دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵانی دوای جوولای 2016 پێکدادانەکان لە ناوچە کورنشینەکان دەتی پێکردەوە. لە ئەو ماوەیەدا لە 11 پارێزگا و لانیکەم لە 51 ناوچەی کوردنشین لانیکەم 381 جار قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێندراوە و هەر لە ئەو پارێزگاگەلە لانیکەم 123 منداڵ گیانیان لەدەست داوە و هەزاران منداڵ بەهۆی پێکدادانەکان ئاوارە بوون، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵەکان لە خوێندن جێ ماون.

News Code 37552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =