بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی ئەورووپا خەریکی ئامادە کردنی گەڵاڵەیەک بۆ زیاد کردنی بزووتنەوەی ناسیۆناڵیستی توندڕەوی "بوزقورت" (گورگە خۆڵەمێشییەکان) بۆ ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپایە. بە پێی وتارێک لە نووسینی ناچۆ سانچز ئاموور، ڕێپۆرتەری ئیسپانیی پەرلەمان پێی وایە ئەو بزووتنەوە ڕەگەزپەرستە توندڕەوە ڕاستگەرا نەک لە تورکیا بەڵکوو لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپاش بە خێراییەوە خەریکی پەرەسەندنە.
بە پێی ڕاپۆرتی دویچە ولە تورکیا، ئەو بزووتنەوە کە پێوەندییە قووڵیان لەگەڵ پارتی جووڵەی نیشتمانی تورکیا (مەهەپە) هەیە وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر کوردەکان، ئەرمەنییەکان، یۆنانییەکان و هەر کەسێک کە دژیان بێت دەناسرێت.
وەکوو یەکەم هەنگاو چالاکی ئەو بزووتنەوە لە 4 ی نۆڤەمبەری 2020 لە فەڕەنسا قەدەغە کرا و دوای ئەوە لە ئەڵمانیاش کەوتە ژێر چاوەدیرییەوە. ئەمە یەکەم جارە کە بزووتنەوەیەکی ئیدئالیست لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە وەکوو تیرۆریست دەناسرێت.
Your Comment