AP ١٤٠٠ گوڵان ١٩ ٢٠:٥٤

هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازی تێلاڤیڤ ڕووی دا؛

ئامادەیی تەواوی جەنگاوەرانی حیزبوڵا پاش هۆشداری سەید حەسەن نەسرۆڵا

ئامادەیی تەواوی جەنگاوەرانی حیزبوڵا پاش هۆشداری سەید حەسەن نەسرۆڵا

سەرچاوە لوبنانییەکان لە ئامادەیی تەواوی جەنگاوەرانی حیزبوڵای لوبنان هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازی تێل‌ئاڤیڤ هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلقودس ئەلعەرەبی، سەرچاوە لوبنانییەکان لە ئامادەیی تەواوی جەنگاوەرانی حیزبوڵای لوبنان هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازی تێل‌ئاڤیڤ هەواڵیان دا.

لە حاڵێکدا کە ڕژیمی زایۆنی بڕیارە ئەمڕۆ گەورەترین مەشقی سەربازی خۆیان بەڕێوە ببەن، هێزەکانی حیزبوڵای لوبنان لە ئامادەیی تەواو دان.

بە وتەی ئەم سەرچاوانە، مەشقی سەربازی ڕژیمی زایۆنی بە مەبەستی بەڕێوە بردنی شەڕێکی تەواو و بە هاویشتنی سەدان مووشەک بەرەو فەلستینی داگیرکەر بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ئەم هەواڵە، حیزبوڵای لوبنان بۆ یەکەم جار لە کاتی شەڕی 33 ڕۆژەوە، جەنگاوەرانی خۆی بە حاڵەتی ئامادەباش دەرهێناوە.

سەید حەسەن نەسرۆڵا سکرێتری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە ڕۆژی جیهانی قودسدا سەبارەت بە کردەوەی زایۆنییەکان هۆشداری دابوو و وتبووی: کاردانەوەمان بە هەموو کردەوە هەڵەکانی دوژمن دەبێت.

News ID 37233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha