دەستگیری 10 ئەندامی پەکەکە لەوانە پاسەوانی موراد قارایلان لە ناوچەی گابار

ئۆپراسیۆن لە دژی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی نێوان ماردین، شڕناخ و سیرت دریژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنێک بە ناوی ئێرێن لە ناوچەیەک لە نێوان پارێزگاکانی ماردین، شڕناخ و سیرت دە ئەندامی پەکەکە دەستگیر کراون.

کەناڵی سی ئێن ئێن تورکی بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە پێکدادانەکان لە ناوچەی کوێستانی و دارستانی گابار لە نێوان پارێزگاکانی ماردین، شڕناخ و سیرت ڕایگەیاند دوای چەند ڕۆژ ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای تورکیا و ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی ناسراو بە ئێرێن 10 ئەندامی پەکەکە لەوانە 5 ئەندامی باڵای ئەو پارتە دەستگیر کراون.

سی ئێن ئێن ناوی سێ کەس لە ئەو کەسانەی دەرخستووە. فورات شیشمان بە نازناوی ئوزگور گابار بەرپرسی شەڕەکانی ئەو ناوچەیە. ناوبراو لە ساڵی 2015 لە پێکدادانەکانی حەککاری بووە هۆی کوژرانی 16 سەربازی سوپای تورکیا. زەینەب دایان ئەو ئەندامەکەی تری پەکەکەیە کە دەستگیر کراوە کە لە هەفتەی ڕابردووەوە بووەتە بەرپرسی پەکەکە لە شڕناخ. کەسێکی دیکەشیان حەسەن مەحموود پاسەوانی پێشووی موراد قارایلان و بەرپرسی کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیایە.

News Code 36759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha