ئەمریکا هیچ بەڵێنێکی نەداوەتە کوردەکانی سووریا

جەیمز جێفری دەڵێت دەوڵەتی ئەمریکا هیچ بەڵێنێکی لە بواری سیاسی، لە پاڵ یارمەتی سەربازی نەداوەتە کوردەکانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا لەژێرناوی شەڕ دژی داعش، یارمەتی سەربازیی کردووەتە هێزە کوردییەکان لە سووریا. بەڵام جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش و نوێنەری پێشووی وڵاتەکەی بۆ کاروباری سووریا جەختی کردووە وڵاتەکەی لە پاڵ ئەو یارمەتیانە هیچ بەڵێنێکی نەداوەتە کوردەکان.

بە پێی نووسراوی میدل ئیست مانیتۆر، جەیمز جێفری لە لێدوانێکدا، یەکێک لە هۆکارەکانی دژایەتی و ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و تورکیای پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا ڕاگەیاند.

بەڵام جەیمز جێفری جەختی کردووە کە پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بەس بۆ شەڕ دژی داعش بووە و تەنیا هۆکاری هەبوونی ئەمریکا لە سووریا بەرەنگار بوونەوەی داعشە.

ناوبراو جەختی کردووە کە تەنیا هاوبەشی ئەمریکا بۆ شەڕ دژی داعش لە سووریا، هێزە کوردییەکانی ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەیە.

نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و بەرپرسی بەشێ ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ناوەندی بیری ویلسۆن جەختی کرد ئەمریکا بەردەوام تورکیای لە ڕەوتی یارمەتییەکانی خۆی بە هێزە کوردییەکان ئاگادار کردووەتەوە و هیچ بەڵێنێکی بە کوردەکان سەبارەت بە بەڕێوەبەری خۆسەر و یان نیشتمانێکی سەربەخۆ نەداوە.

News Code 36723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha