تورکیا ناوچە کوردنشینەکانی سووریای لە کورد پاک کردەوە

ڤیلیام ڕوباک دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا لە باکووری سووریا وتی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بووە هۆی دەرکردنی حەشیمەتێکی بەربڵاو لە کوردەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلیام ڕوباک، نێردەی پێشووری ئەمریکا لە ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا  ڕایگەیاند: هێرشی ساڵی 2019 ی تورکیا بۆ سەر ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا بووە هۆی دەکرانی حەشیمەتێکی بەربڵاو لە کوردەکان. بۆ نموونە، کوردەکان لە شارێک وەکوو گرێ سپی لە باکووری سووریا، بە هۆی هێرشی تورکیاوە بەتواوەتی لە ئەو شارە چوونە دەرەوە.

جێگری پێشووی نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژە داعش جەختی کرد کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کە لە ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا بوون بە فەرمانی ترامپ بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە شۆک بوون و ئەو بڕیارە کاریگەریی زۆری کردە سەر هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی و ئەمریکا.

ناوبراو جەختی کرد کە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کورد لە ساڵی 2019 بووە هۆی پاکتاو کردنی ڕەگەزی کوردەکان لە ئەو ناوچە و هەوڵی دژە مرۆڤایەتیی بەرانبەر کوردەکان بەدواوە بوو.

News Code 36618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =