بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتح بەدری ڕایگەیاند: یەکەم خولی کێبڕکێیەکانی وۆشۆی تالو و ساندای کرێکاران بە ئامادە بوونی 96 وەرزشوان لە 12 پارێزگای ئێرانەوە لە کۆتاییەکانی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە شێوەی ئۆنلاینەوە بەڕێوە چوو.
بەرپرسی لێژنەی وەرزشی کرێکاری پارێزگای کوردستان زیادی کرد: وەرزشوانەکان وێڕای بەڕێوە بردنی ورزشی وەشۆی تالو و ساندا، گرتەی ڤیدیۆییەکان بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکانی نارد کە لەلایەن ناوبژیوانانی نێودەوڵەتییەوە داوەری کرا و کەسە یەکەم تا سێهەمەکانی هەموو فۆرمەکان ڕاگەیێندرا.
ناوبراو زیادی کرد: لە یەکەم خولی کێبڕکێیەکانی ئۆنلاینی وۆشۆی پاڵەوانێتی کرێکاری پیاوان و ژنانی گەورەساڵی ئێران کە دوو ڕۆژ لە ڕێگای ناردنی گرتەی ڤیدیۆییەوە بەڕێوە چوو، پارێزگای کوردستان بە پێنج وەرزشوانی پیاو و یەک خامنەوە لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد کە لە کۆتاییدا بووە خاوەن سێ میدالیای زێڕ.
بەدری وتیشی: فاتح حەیدەریان لە بواری تالو فۆرمی چانگ چوان و فۆرمی دائو شو، دوو میدالیای زێڕی دەست خست و خاتوو فایزە نعمەت پوور لە بواری تالو فۆرمی تای چی چوان بووە خاوەن میدالیایەکی زێڕ.
بۆچوونی ئێوە