وەرزشوانی کورد
-
بەلەمەوانی کوردستان میدالیای زێڕی کێبڕکێی نێودەوڵەتی ڕوئینگی لە مل کرد
سەرۆکی لێژنەی بەلەمەوانی کوردستان وتی: شێرزاد قادری ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕوئینگی ئێران لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی ولادی وستۆکی ڕووسیا میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
-
سەرپەرشتی وەرزش و لاوانی کوردستان هەواڵی دا؛
2 خانمە کێشهەڵگری کوردستانی دەچنە کێبڕکێی ئاسیایی لە هیند
سەرپەرشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئانیتا فەیزی و کیژان مەقسوودی دوو کێشهەڵگری کوردستانی بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی تازەلاوان و گەنجانی ئاسیا دەچنە وڵاتی هیند.
-
٣ کوردستانی بوونە ئەندامی فیدراسیۆنی بەلەمەوانی ئێران
بە ئەنجامی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کومیتەی چاوەدێری، ئەندامانی کۆمیسیۆنی وەرزشکاران، ڕاهێنەران و ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی بەلەمەوانی دەست نیشان کران و بۆ یەکەم جار سێ کەسی خەڵکی کوردستان لە کومیتە جیاجیاکان دەست نیشان کران.
-
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان:
خانمە کێشهەڵگری کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: شنیا ئەمانی خانمە کێش هەڵگری کوردستانی لەسەر داوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی ئەو تیمە کراوە.
-
لە ئاستی تەمەنی گەنجاندا؛
زۆرانبازێکی کوردی کرماشان بووە پاڵەوانی زۆرانی ئازادی جیهان
سوبحان یاری زۆرانبازی کرماشانی لە کێشی 79 کیلۆگرام، لە دیداری کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە بەرانبەر موشق مکتچیان لە ئەرمینیاوە بە ئەنجامی 5 بە سفر سەرکەوت و میدالیای زێڕی بردەوە.
-
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان هەواڵی دا؛
کچە تێکواندۆکارانی کورد 6 میدالیای جۆراوجۆریان لە کێبڕێیەکانی پاڵەوانێتی وەدەست هێناوە
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە بەدەست هێنانی 6 میدالیای ڕەنگاورەنگ لەلایەن خانمانی تێکواندۆکاری کوردستانییەوە لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران هەواڵی دا.
-
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان:
کوردێک لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی پلەی یەکەمی ئێرانی وەدەست هێنا
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان ڕایگەیاند: خانمێکی کورد لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە خولی نایانی ئێران پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە.
-
دوو یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کران
ئاریسا کوه گەر و پارمیس عەسگەری دوو خانمە یاریزانی تۆپی پێی کورد، بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ژیر 17 ساڵی ئێران کران.
-
سەرۆکی لێژنەی زۆرانی کوردستان:
زۆرانبازی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا
سەرۆکی لێژنەی زۆرانی کوردستان لە بانگهێشت کردنی زۆرانبازی گەنجی کوردستانی بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەواڵی دا.
-
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان هەواڵی دا؛
درەوشانەوەی بەدمینتۆن کارانی کوردستان لە کێبڕکێیەکانی ئێران
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە درەوشانوەی بەدمینتۆن کارانی کوردستان لە کێبڕکێیەکانی ڕەنکینگی ئێران هەواڵی دا.
-
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان هەواڵی دا؛
درەوشانەوەی شەترەنج بازی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی لێهاتووی کوردستانی لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنیە جیاوازەکان لە ئێران توانی دوو میدالیای زێڕ و زیو وەدەست بهێنێت.
-
فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس ڕایگەیاند:
"جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی" لە ڕیزی باشترین ڕاهێنەرەکانی ئێنیسی جیهانە
فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس ناوی جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی، سەرڕاهێنەری کوردستانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێنیسی ئێرانی لە ڕیزی باشترین سەرڕاهێنەرەکانی جیهان داناوە.
-
لە کێبڕکێیە نێدەوڵەتییەکانی ڕاکردن;
خانمە وەرزشوانی کوردستانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیوی بردەوە
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: کەژان ڕوستەمی خاتوونی شیاوی ڕشتەی ڕاکردنی کوردستانی توانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیو بباتەوە.
-
تیرهاوێژی کوردستانی پلەی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی کەم ئەندامانی وڵاتی بە دەست هێنا
ئۆمید مەحموودپوور وەرزشوانی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی تیرهاوێژی بە چەکی کەم ئەندامانی و جانبازانی وڵات میداڵیای زیوی بە دەست هێنا.
-
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان هەواڵی دا؛
وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا میداڵیای زیوی بردەوە
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا کە بە میوانداری وڵاتی بەحرەین بەڕێوە دەچێت، میداڵیای زیوی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
-
کەژەوانی کوردی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کۆچی دوایی کرد
کەیوان قادرپوور کەژەوانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکانی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
-
زۆرانبازی کوردستانی بۆ بەشداری کێبڕکێی نێودەوڵەتی دەچێتە لێتۆنی
محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی داهاتووداری کوردستانی کێشی 82 کیلۆگرام بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی ئازادی گەنجان کۆتاییەکانی خەرمانان سەفەری وڵاتی لتۆنی دەکات.
-
لە وەرزی گواستنەوەکانی خولی نایاب؛
یاریزانێکی سنەیی چووە ڕیزی یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تاران
زبەیر نیک نەفس، یاریزانی تۆپی پێی یانەی تۆپی پێی فوولاد کە کوردی سنەیە، بە واژۆ کردنی گرێبەستێکی فەرمی چووە ڕیزی یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تاران.