بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ شەڕێکى قورس لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا.
بەپێی وتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار لەناوچەکە بۆ شارپرێس روودانی شەڕەکەى پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند، شەڕەکە لەکاتێکدا بووە کە چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردوەتە سەر کاروانێکى سەربازی سوپای تورکیا بووە.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، دوای روودانى شەڕەکە فرۆکەکانى تورکیا بۆردومانى ناوچەکەیان دەستپێکردوە، بەڵام تائێستا روون نییە کە زیانەکان چی بوون.
Your Comment