زاخۆ
-
لە موسڵ؛
هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆنسوڵگەریی تورکیا لە عێراق
هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆنسوڵگەریی تورکیا لە موسڵ و دواتر بنکەیەکی سەربازیی تورکیاش کرایە ئامانج.
-
لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا هێنایە ئاراوە؛
یەکەم لێدوانی ئەردۆغان سەبارەت بە هێرش بۆ سەر زاخۆ
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەم جار دوای هێرش بۆ سەر زاخۆ بە ئەو ڕووداوە کاردانەوەی نیشان دا و ئەنجامدانی ئەو هێرشە لەلایەن وڵاتەکەیەوە، وەدرۆ خستەوە.
-
شەوی دووشەممە:
ئەنجومەنی ئاسایش هێرش بۆ سەر باکووری عێراقی ئیدانە کرد
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانیان ئیدانە کرد.
-
شرۆڤەی رۆژنامەوانان؛
ئامانجە سیاسییەکانی ئەنقەرە لە هێرش بۆ سەر "زاخۆ"
جان دوندار ڕۆژنامەڤانی دژی دەسەڵاتی تورکیا، لە شرۆڤەی کوشتوبڕی زاخۆ، ئامانجی ئەردۆغان لە ئەو هێرشەی بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە کێشە ناوخۆییەکان و هاوڕێ کردنی هەستی نەتەوەیی ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ خۆیی وەسف کرد.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی دەریخست؛
4000 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان جێگیرن
ئەحمەد ئەسەدی پەرلەمانتاری عێراقی وردەکارییەکانی بوونی هێزی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:
دۆسیەی هێرشەکەی زاخۆ دەچێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە بەرامبەر هێرشەکەی چوارشەممەی رابردو بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تورکیا تۆمارکردوە و داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنەکە دەکەن.
-
بنكەیەكی سەربازی توركیا لە عێراق كرایە ئامانج
بەرەی مقاومەی ئیسلامی لیوای ئەحرار عێراق ڕایگەیاند، لە تۆڵەی كوژرانی هەشت هاوڵاتی عەرەب لەلایەن توركیاوە بنكەیەكی سەربازی توركیایان كردووەتە ئامانج.
-
ئەنجامی چەند شرۆڤە دەریدەخات؛
لەمپەرەکانی کۆتایی هێنان بە ئامادە بوونی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
هەواڵدەریی فەڕەنسا ناسەقامگیری سیاسی لە عێراق، پێویستیی ئابووری هەرێم بە تورکیا و کێشەی ناوخۆیی کوردەکان لە لەمپەرەکانی کۆتایی هاتنی بوونی سەربازی تورکیا لە هەرێم وەسف دەکات.
-
ئەمیر عەبدوڵاهیان پەیوەندی بە فواد حسێن کرد؛
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تورکیا بۆسەر گەشتیاران لە زاخۆ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر زاخۆی ئیدانە کرد.
-
فوئاد حوسێن رایگەیاند:
زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە دڕندانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک ئاشکرا بوو
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن شارەزایانی سەربازییەوە، دەرکەوت کە هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.
-
لە کاردانەوە بە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر زاخۆ؛
عێراق لەلای ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵای لە تورکیا کرد
عێراق لە کاردانەوە بە هێرشە تۆپخانەییەکەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهۆک، لەلای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای کرد.
-
مەسرور بارزانی:
هەرێمی کوردستان پەلکێش کراوەتە ناو شەڕی پەکەکە و تورکیا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە.
-
ڕەنگە ژمارەی برینداران زیاتریش بێتەوە؛
هێرشی تورکیا بۆ سەر زاخۆ 28 قوربانی لێکەوتەوە
تورکیا چەند ناوچەیەکی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆى تۆپباران كردو بهو هۆیهشهوه 8 كهس كوژرانو زیاتر له20 گەشتیارى دیكهش بوونە قوربانی.
-
تا ئێستا زیانەکان نازانرێت:
شەڕی خەست لە نێوان پەکەکه و تورکیا لە شارێکی هەرێمی کوردستان
شەڕێکى قورس لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە لە باتیفا روویداو تا ئێستا زیانەکانى ئەو شەڕە نەزنراوە.
-
سەرکردەیەکی یەکێتی درکاندی:
زانیاری نوێ سەبارەت بە بنکەی سەربازی تورکیا لە موسڵ
ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد کە هێزەکانی تورکیا ئێستاش کە بنکەیەکی سەربازی لە کێوی بەعشیقە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ جێگیرن.
-
بەرپرسێکی پەکەکە ڕایگەیاند:
تورکیا خەریکە دزە دەکاتە نێو پارێزگای دهۆک
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەکەکە جەختی کرد کە چوار ڕۆژە پێکدادانی توند لە نێوان ئەو پارتە و سوپای تورکیا لە ناوچەی سنووری دهۆک لە ئاردایە و تورکیا بەدوای دزەی خۆی لە ئەو ناوچەیە.
-
سەردانی مستەفا کازمی بۆ زاخۆ
کەمێک پێش ئێستا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە زاخۆ و بڕیارە سەردانی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بکات و دواتر لەگەڵ پارێزگاری دهۆک کۆببێتەوە.
-
مستەفا کازمی گەیشتە هەرێمی کوردستان
کەمێک بەرلەئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆی و شاندی هاوڕێی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
-
لە هەرێمی کوردستان؛
سەربازێکی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ پەکەکە کوژرا
سەرچاوەکانی هەواڵ لە پێکدادانی توندی نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کوژرانی سەربازێکی تورک هەواڵیان دا.
-
سەرچاوەکانی هەواڵ:
تورکیا دەڤەری زاخۆی بە خەستی بوردۆمان کرد
فرۆکهکانی تورکیا بۆردومانکردنی گوندهکانی سنووری کۆمهڵگهی بێرسفی قهزای زاخۆیان دهستپێکرد.