بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدحەت سنجر، هاوسەرۆکی هەدەپە، دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپەی باجگیری سیاسی و لەناوبردنی دژبەران وەسف کرد. سنجر بە وتنی ئەوەی کە هەموو دەنگدەرەکان لە ئەو یاریە ئاگادارن، وتی: بێ گومان ئێمە وەکوو گۆڕانێکی جیدی لە یەکەم هەڵبژاردن دەردەکەوین و کاتێک کە ئەنجامی هەڵباژردنەکان بگۆڕدرێت، چارەنووسی تورکیا ، داهاتوو لە لای هەدەپە دەبینێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە وتی: ئێمە رادەست کردنی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوە بە پەرلەمان هەڕەشەیەک و جۆرێک باجگیری سیاسی دەزانین. بۆ پێکهێنانی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە هیچ بنەمایەکی دەستووری و نێودەوڵەتی نییە و جۆرێک مانۆڕی سیاسیە و وەکوو ژەهراوی کردن و لەناوبردنی سیاسەت کەڵکی لێوەردەگیردرێت.
Your Comment