AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٨ ١٧:٠٣

ئۆیل پرایس هۆشداریی دا؛

مەترسیی دوور کەوتنەوەی هەرچی زیاتری کوردەکان لە بەغدا

مەترسیی دوور کەوتنەوەی هەرچی زیاتری کوردەکان لە بەغدا

ئۆیل پرایس هۆشداریی دا ئەگەر بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە و نەوت نەگەنە رێککەوتن، ئەو دوو ناوەندە لە عێراقی فیدراڵ زیاتر لە هەمیشە لە یەکتر دوور دەکەونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئۆیل پرایس لە شرۆڤەیەکدا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەسەر نەوت و بودجەی شی کردووەتەوە.

بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە هۆکاری سەرەکی دژایەتییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت بەهۆی نەبوونی یاسایەکی ورد لەسەر سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە عێراقە و هەرێمی کوردستان بە پێی هەندێک مادەی دەستوور مافی ئەوە دەدات بە خۆی کە سەبارەت بە فرۆشی سەربەخۆی نەوتی خاو بڕیار بدات.

ئۆیل پرایس بە ئاماژە بە هەوڵی ناسەرکەوتووی چەند ساڵەی نێوان هەرێم و دەوڵەتی ناوەندی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر نەوت و بودجە، بەرچاوگەی گەییشتن بە ئەو ڕێککەوتنەی ناڕوون وەسف کردووە.

ئەو گۆڤار بە ئاماژە بە هەبوونی بەربڵاوی کۆمپانیا گەورە ڕووسییەکان لە پیشەی نەوت و گازی هەرێم و زاڵ بوونی نیسنی ڕووسیا بەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێم، هۆشداریی داوە ئەگەر هەولێر و بەغدا نەتوانن لە سەر بودجە و نەوت بەگەنە ڕێککەوتن، ئەگەری پشت بەستنی زیاتری دەوڵەتی هەرێم بە ڕووسیا بۆ دابین کردنی بودجە لە ڕێگای فرۆشی نەوت و گاز زیاتر دەبێت و ئەو بابەتە بە واتای دوور کەوتنەوەی هەرچی زیاتری کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی عێراقە.

پرایس بە ئاماژە بە پشتیوانی نەکردنی ئەمریکا لە کوردەکان لە عێراق و سووریا لە کاتە هەستیارەکاندا، ئەو بابەتەی خەیانەتی بەردەوامی ئەمریکا بە کوردەکان وەسف کردووە و جەختی کردووە ئاوەها هەڵوێستگەلێک کوردەکان لە ئەمریکا دوور و بە ڕووسیا نزیکیان دەکاتەوە.

News ID 36336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha