بە پێی هەواڵی مێهر، موزەفەر بزرگ ئومید خۆشنووسی سەرکەوتووی مەریوانی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی خۆشنووسی لە کالینتۆنی هێند پلەی دووهەمی بەدەست هێنا.
ناوبراو پێشتر لە چەندین فستیڤالدا خەڵاتی جۆراوجۆری بە دەست هێناوە کە دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ هەڵبژێردراوی فستیڤاڵی فەجر لە ساڵانی ٩٦ و ٩٧، هەڵبژێردراوی فستیڤاڵی ئایات ساڵی ٩٧، هەڵبژێردراوی فستیڤاڵی یاسین و پلەی یەکەمی فستیڤاڵی وەقف لە ساڵانی ٩٦، ٩٧ و ٩٨ و هەروەها بەدەست هێنانی ١٨ پلەی جۆراوجۆریتر لە وڵات.
بۆچوونی ئێوە