بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادستێنی غازی ئەنتەب دوای لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تاوانبارانی بەشداری لە چالاکییەکانی پەکەکە، دەبەپە و کەجەکە، فەرمانی دەستگیر کردنی 49 کەسی دەرکرد. دوای ئەوە هەڵمەتێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارێزگاکانی غازی ئەنتەب، ئەستەنبۆڵ، ئامەد، شانلی ئۆرفا، ئانتالیا و شڕناخ ئەنجام درا و 42 کەس لەوانە ژمارەیەک ئەندامی هەدەپە، بەرپرسانی هەدەپە و ژمارەیەک پارێزەر دەستگیر کران.
شیاوی باسە ئەمە سێهەمین هەڵمەتی هێزە ئەمنییرکانی تورکیا بۆ دەستگیری ئەندامانی هەدەپە و گومانلێکراوان بە هاوکاری پەکەکەیە. لە دوو ئۆپراسیۆنە پێشووتر بە ڕیزەوە 54 و 33 کەس دەستگیر کراون، کە لە نێوان دەستگیر کراوەکان لە هەڵمەتی یەکەم 32 و لە هەلمەتی دووهەم 18 کەس هەر زینداندان. لە نێوان کەسە دەستگیرکراوەکاندا پارتی کۆماریخواز (جەهەپە) ش هەیە.
بۆچوونی ئێوە