بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند: ئێمە هێشتاکەش لە دەولەتی ئەمریکاوە ئاسەواری نیازپاکیمان نەدیوە ئالبەت شێوەی قسەیان گۆڕدراوە بەڵام کردەوە گرینگە، ئەبێ بە کردەوە بیبین چ دەکەن و چلۆن دەیانەوێت ئەو جەنایەتە قەرەبوو بکەنەوە. دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ئەبێ رێگای هەڵەی ترامپ درێژە نەدات چونکوو ئەو ڕێگایە شکستی هێنا و هیچکەس لە جیهاندا گومانی نییە کە سیاسەتی زیاترین گوشار شەڕ و ئابووری بەرانبەر خەڵکی ئێران شکستی هێناوە.
ڕۆحانی درێژەی دا: ئاڵبەت هێشتا ڕەنج و کێشەکان لە نێوان خەڵک هەیە، هەر بۆیە ئەگەر دەوڵەتی نویی ئەمریکا لە دروشەکانی خۆی ڕاستبێژە، ئەبێ دەستەبجێ ڕێگاکەی خۆی بگۆڕێت، ڕێگایەکی نوێ دەستپێبکات و هەڵەکانی ڕابردووش قەرەبوو بکاتەوە.
Your Comment