بەرنامەی دەوڵەتی بایدن بۆ زیندووکردنەوەی داعش لە عێراق و سووریا

نوێنەری پەرلەمانی سووریا لە هەوڵی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی داعش لە عێراق و سووریا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر ، عەلی ئەلسەتوەف نوێنەری پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە دوای زیندووکردنەوەی داعش لە عێراق و سووریایە.

ئەو وتیشی: دەوڵەتی بایدن  دەستی هەیە لە هێرشەکانی تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریا دا کە ئێمە دەبینین لە حەسەکە، جزیرە، قامێشلی و سارای سووریا چی ڕوو ئەدات.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەبەست لەم کارانە گەڕانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ ناوچەکەیە، وتی: خۆڕاگری تەنیا ڕێگا بۆ ڕزگار بوون لە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەیە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە حەوتەکانی ڕابردوو  هەندێ جموجۆڵ بۆ زیندوو کردنەوەی داعش لە لایەن هەندێ لە بزووتنەوەکانی ناوچەوە لە سووریا و عێراق بەڕێوە چووە. تەقینەوەکان و ئوپەراسیۆنە خۆکوژییەکان لە عێراق و سووریا بە پەیامێکی ڕوونەوە نیشانی دا کە بزووتنەوەیەک بەدوای زیندوو کردنەوەی داعش لە ناوچەکەیە گەرچی باش دەزانێت ئەم کارە مومکین نییە.

 هەوڵ ئەدات بەم کارانە بە چەند ئامانج بگات کە گرینگترینییان پێویستیی بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریا و بەڕێوە بردنی پرۆژەی ناهێمن کردنەوەی ناوچەیە.

ئەمریکا بەدوای ئەوەیە کە لەم ڕێگاوە بیانویەک بۆ مانەوەی سەربازەکانی خۆی لە عێراق بدۆزێتەوە. ئەوان هەوڵ ئەدەن دۆخی ئەمنی عێراق تووشی کیشە بکەن تاکوو لەم شێوە بۆ مانەوەی سەربازیی خۆیان کەڵک وەربگرن. زیندوو کردنەوەی داعش لە عێراق لە دیکەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە پێک هێنانی ئاڵۆزی لەم وڵاتەیە.

News Code 35910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =