بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا کە وەکوو پاڵپشتی کوردەکان چاوی لێدەکرێت، سێ دیپلۆماتی پێشوو کە لە هەڵسوکەتەکانی ترامپ بەرانبەر کوردەکانی سووریا بە توندی ڕەخنەیان گرتبوو بۆ سەرۆکایەتی وەزارەتی دەرەوە، بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و سەرۆکایەتی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەو وڵاتە هەڵبژاردووە.
ئانتۆنی بلینکن وەکوو بەربژێری وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی بایدن و برت مەک گۆرک وەکوو بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە، پێشتر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە ساڵی 2019 کە بووە هۆی ئاوارەیی دەیان هەزار کورد، خستبووە بەر ڕەخنەی توندەوە.
بەڵام ڤیلیام برنز، دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا و سەرۆکی ئێستای بنیاتی ئاشتی کارەنگی لە ئەمریکا کە لە لایەن جۆبایدنەوە وەکوو بەربژێری سەرۆکایەتی ڕێکخراوی سیا هەلبژێردراوە-هەڵسوکەوتی ترامپ بەرانبەر کوردەکانی سووریای بەتوندی خستووەتە بەر ڕەخنەوە و چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچەیەی دوای پێوەندی تەلەفۆنی دۆناڵد ترامۆ لەگەڵ ئەردۆغان، وەکوو خەیانەت لە کوردەکان وەسف کردبوو و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە کوردەکان هاوبەشی ئێمە بوون و لە شەڕ دژی داعشدا خوێنی زۆریان دا.
بۆچوونی ئێوە