بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری ئەنجومەنی ئاتلانتیک سەبارەت بە دۆخی سووریا نووسی: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بەدوای پاراستنی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بەتایبەتی لە کوردستانی سووریایە.
بەو حاڵەشەوە جەخت کراوە کە یەکمایەتی دەوڵەتی جۆبایدن لە سووریا بەرەوپێش بردنی هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی سووریایە چونکوو بۆ درێژەی شەڕ دژی داعش پێویستی بە پاراستنی ئاسایشی کوردستانی سووریا هەیە.
ئەو ناوەندە بیرییە هەروەها ئاماژەی کردووە کە ڕووسیاش بە جۆرێک لە جۆرەکان بەدوای پێوەندی یەکسانی خۆی لەگەڵ ئەنقەرە و کوردی سووریایە کە ئامانجیشی لە ئەو کارە دروست کردنی کێشە بۆ سەربازانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریایە.
Your Comment