بە پێی هەواڵی مێهر، ویلیام روباک، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داعش کە لە دوو ساڵی ڕابردو ڕۆڵی نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریای بووە و هەموو کات لە گەڵ کوردان لە هات و چۆدا بوە، وتی: پشتیوانی نەکردنی ئەمریکا لە کوردانی سووریا لە هێرشی 2019ی تورکیا بۆ ناوچەکانی کۆنترۆڵ کراوی کوردان، بۆتە هۆی ئەوەی پێوەندی ئەم دوو لایەنە تووشی خەسار بێت و متمانەی کوردان بە ئەمریکا کەم بێتەوە.
کوردی متمانەی بە ئەمریکا لە دەستدا
ئەو لە وتووێژ لە گەل گۆڤاری سەربازی دیفێنز وان وتی: پاش هێرشی تورکیا، ئەمریکا و کوردانی سووری، قۆناغێکی سەختیان تیپەڕاند. من پێم وایە بەشێکی زۆر لە بایەخ و بڕوای خۆمان لای کوردان لە دەست دا.
ناوبراو دانوستانە ناوخۆییەکانی نێوان کوردانی سووریای وەکوو سەرکەوتنێکی دیپلوماتیک زانی و وتی: هیوادارم پاش سەرکەوتنی دو گرووپی کوردی سووریا، دانوستانی کوردی-عەرەبی دەست پێ بکات گەرچی دەبێ کاری زۆر بۆ بەرەو پێش چوونی ئەم ڕێگایە بکرێت.
ئەمریکا نەیتوانی نۆژەن کاری بکات
ئەو پێشبێنی داهاتووی سووریای بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان کارێکی ئەستەم زانی و وتی: کێشەیەکی جیدی سووریا ئەوەیە کە ژێرخانە پیشەیی و کشتوکاڵییەکانی سووریا خەساری زۆری پێ گەیشتووە و ئەمریکا نەیتوانیوە بە شیوەی شیاو ئەوانە نۆژەن بکاتەوە.
روباک وێڕای ئاماژە بەوەی کە بە نەبوونی ئەمریکا ڕەنگە داعش دیسانەوە لەو ناوچە دەسەڵات بە دەست بگریتەوە، وتی: دەوڵەتی ترامپ نەیدەتوانی باشتر لەوە بەرگری لە کوردانی سووری بکات چونکو ئەنقەرە وەکوو هاوپەیمانی ناتۆی ئەمریکا پێوشوێنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەگرێت.
بۆچوونی ئێوە