بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی کرد، بە ڕەخنە گرتن لە کارەکانی تورکیا لە سووریا نووسی: تورکیا ڕێگری دەکات لە گەیشتنی ئاو بۆ شاری حەسەکە کە خۆی یەک ملیۆن حەشیمەتی هەیە. ئەو کارە جگە لە سیاسەتی هێرش و داگیرکاری، تاوانێکی جەنگی دێتە ئەژمار.
بە پێی هەواڵدەری فەرمی سووریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە درێژەی نامەکەیدا نووسیویە: داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین کە خێرا تورکیا ناچار بکات ئاوی شاری حەسەکە بکاتەوە و کۆتایی بهێنێت بە ئەو کارانەی کە دەبێتە هۆی پێشێل بوونی مافی خەڵکی سووریا.
Your Comment