AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٣ ١٠:٢٤

لە هەرێمی کوردستانیش هەستی پێ کرا;

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی قورتاڵانی سەر بەپارێزگای سێرت لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا روویدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی قورتاڵانی سەر بەپارێزگای سێرت لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکانیش بومەلەرزەکە 5 پلە بە پێوەری ریشتەر بووە و لەدهۆک و زاخۆش هەستی پێکراوە.

دەزگای روداوە سروشتییەکان و فریاکەوتنی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: کاتژمێر 8:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە 5 پلەبوە بەپێوەری ریشتەر لە شارۆچکەی قورتاڵانی سەر بەپارێزگای سێرت روویداوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان کاریگەری بوومەلەرزەکە لە هەرێمی کوردستانیش دەرکەوتوە و هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆک و قەزای زاخۆ هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.
 

News ID 35031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha