سوپای تورکیا خۆی حازر دەکات بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا

ئەندامێکی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا ئامادەکاری هێرشی نوێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فۆزا یوسف ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند: هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان دەوڵەتی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی کوردستانی سووریا نە هاتۆتە ئاراوە.

ناوبراو جەختیکردەوە، لە چارەسەری کێشەکاندا دیالۆگ وەک بناغە دەبینن و بۆیەش بڕوایان بەوە نییە کە بە ڕێبازی سەربازی کێشەکانی سووریا چارەسەر ببن.

سەبارەت بە هەڕەشەکانى تورکیا ئەو بەرپرسەى پەیەدە دەڵێت: "مەترسی دەوڵەتی تورکیا نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلان و دیموکراسیە،  بۆیەش بە هەموو ڕێگا و ڕێبازێک کار دەکات. "

ڕاشیگەیاند : بە پێی چاودێرییەکانمان دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت جارێکیتر هێرش بکات. بەڵام ئەگەر دەرفەت نەبێت، بە ڕێگای هەواڵگرییەوە ئاڵۆزی دروست دەکات، فیتنە دروست دەکات، کەسانی کاریگەر دەکوژێت، بۆ ئەوەی ناوچەکە نائارام بێت. لە ئێستادا ئەو هەموو شتە ئەنجام دەدات."

سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانى سووریاش  بەرپرسەکەی پەیەدە ئەوەى خستەڕوو، ئەوان هەوڵ دەدەن لەسەر بناغەی دیموکراتی یەکێتیەکی نەتەوەیی دروست بکەن، بەڵام ئەنەکەسە بە شێوەیەکی موحافزکار دەجووڵێتەوە.

جەختیشیکردەوە کە لەگەڵ هەموو ئاستەنگەکان ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی پرۆسەکە سەربکەوێت.

News Code 34624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha