تەقینەوەی مین لە کوردستانی سووریا ٧ کوژراو و برینداری هەبوو

بەهۆیتەقینەوەی مین لە سنووری دێرک لە کوردستانی سووریا ٣ کەسی سڤیل کوژرا و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە کاتی پەڕینەوەی نایاسایی هاووڵاتیان لە سنووری دێرک، ٣ کەسی سڤیل کوژرا و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکان ئەو کەسانە بەهۆی نالەبار بوونی دۆخی ئابووری دەیانەویست بە شێوەی نایاسایی بچنە تورکیا و لەوێشەوە بچنە ئەورووپا کە کەوتنە داوی مینی چێندراو و بەو هۆیەوە، ٣ کەسیان گیانی خۆی لەدەست داوە.

News Code 34399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =