بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووسیا دەڵێت: ئه‌مریکا هه‌وڵی فه‌راهه‌مکردنی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی کوردستانی سووریا ده‌دات و ڕوسیاش ده‌ستبردن بۆ ئه‌و پرسه به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ناوده‌بات.
بەگوێرەی پێگەی ئەلەکترۆنی ئاڕ تی ڕووسی، لاڤرۆڤ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ئەمریکییەکان گەرەکییانە ئۆتۆنۆمییەک لە باکووری سوریا بۆ کوردەکان فەراهەم بکەن کە دەسەڵاتێکی هاوشێوەی دەوڵەتی هەبێت".
وتیشی:"ئەمریکییەکان لەهەوڵی ئەوەدان قەناعەت بەتورکەکان بکەن کە ڕێگری لەو پرسە نەکەن".
لاڤرۆڤ نیگه‌رانی ئه‌و پرسه‌یه و ده‌ڵێت:"یاریکردن بەیەکپارچەیی خاکی دەوڵەتێکی دیکه پێشیلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتییە، ئەو پرسە تەنهاو تەنها پەیوەستە بە سوریاوە، خۆ ئەگەر دەستی بۆ ببرێت، ئەوا پرسی کورد لەچەند ناوچەیەکی جۆراوجۆردا دەتەقێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری ئەوەیداوە کە ئەگەری هەیە پرسی کورد لەسوریاو ناوچەکەدا بتەقێتەوە.
News Code 34326
بۆچوونی ئێوە