پرسی کورد
-
ئۆجەلان کۆڵەکەی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیا
مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتاییهێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.
-
ئۆجەلان: ناوەڕۆکی دیدارەکانی ئیمرالی بڵاوبکرێتەوە
مێهمێت ئۆجەلان برای سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، خوازیاری بڵاوکردنەوەی هەموو وردەکارییەکانی دیداری وەفدی پەرلەمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو و جەختی کرد: سیاسەتی شاردنەوە، ڕەوتی چارەسەریی پرسی کورد لاواز دەکات.
-
ئاشتەوایی بێ چارەسەریی پرسی کورد نامومکینە
ئەحمەد ئۆزەر شارەوانی ئەسنیۆرتی ئەستەنبۆڵ و مامۆستای زانکۆ، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی، خوازیاری هەنگاوی پراتیگی بوو و ڕایگەیاند: ئاشتەوایی تەنیا بە چارەسەریی پرسی کورد و دیمەکراتیزەبوونی تورکیا مومکینە
-
خەونی تورکیا بۆ کورد لە ڕێگای دانوستان و ئاشتی
فارێن پالێسی لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکە و گەیشتن بە دوورنوێنی "ئاشتی" لە تورکیا، نووسی: لە پشت ئەو وەرچەرخانە سیاسییەی کوردەکان، پلانێکی گەورەتر شاراوەتەوە و ئەویش کۆنتڕۆڵی پرسی کورد لە ناوخۆی تورکیایە.
-
کوردەکان، قەیرانی سیاسیی نوێی ژاپۆن
گۆڤاری دیپلۆمات لە راپۆرتێکی نوێدا ڕوانیویەتییە پرسی کومەڵگای کوردەکانی ژاپۆن و هێرشی ڕاستەکانی ئەو وڵاتە لە دژیان.
-
پاش ٤٣ مانگ لە دوایین پەیامی؛
ئۆجەلان: من دەتوانم کێشەی کورد بهێنمە ڕۆژەڤی سیاسییەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ئەگەر هەلەکە گونجاو بێت، توانای تیۆری و پراتیگیی هێنانە ڕۆژەڤی سیاسی و یاسایی ڕەوتی چارەسەریی کێشەی کوردی بەدوور لە توندوتیژی هەیە.
-
دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی شرۆڤەی کرد:
کوردەکان و ئێزدییەکان پاکتاوی ڕەگەزی کراون
دامەزراوەیەکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا وتوویە گەڵاڵەی سەدام بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکان و دەستدرێژی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان لە ڕێزی پاکتاوی ڕەگەزی لە جیهان دێتە ئەژمار.