بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، محەمەد کەریم لەو بارەوە وتی: هەندێک لایەنی ناوخۆیی و بیانی بە دوای خەساردان لە حەشدی شەعبین. چونکوو سەرکەوتنەکانی حەشد لە زیانی ئوانە. هەر بۆیە هەوڵ دەدەن هێرشەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان بدەنە پاڵ ئەوانەوە.
ئەندامی فراسکیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق زیادی کرد: ئامانج لە ئەو هەوڵانەش، دروست کردنی وێنەیەکی جیاواز لە حەشد لە گرووپێکی بەرخۆدان لە بەرابەر گرووپی تیرۆریستی داعشە کە لەلایەن ئەو لایەنگەلەوە پاڵپشتی دەکرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنانەت هێزەکانی حەشد مووچەکەشیان پێنەدراوە و دەولەت لەو بارەوە بەرپرسیارە.
بۆچوونی ئێوە