سووکایەتی پارتی باشی تورکیا بە ئاڵای هەرێمی کوردستان

سەرۆکی پارتی باشی تورکیا لە تویتێکدا بە نیشاندانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە سەر مێزی خوانی کاری چاوش ئۆغڵوو و نێچیرڤان بارزانی، وشەی " پارچەی بێ بایەخ و کۆنە" ی بەکارهێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلجووق قلیچ ئەرسەلان، سەرۆکی پارتی باشی تورکیا لە پارێزگای ساکاریا لە پەیامێکدا لە هەژامری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە نیشاندانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر مێزی خوانی کاریی مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وشەی " پارچەی بێ بایەخ و کۆنە" ی بۆ ئاڵای هەرێم بەکار هێنا.

ئەو تویتە لە نێو سیاسەتوانەکانیش کاردانەوەی جیاوازی بەدواوە بوو. سزگین تانری کۆلۆ، نوێنەری پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا لە پەرلەمانی تورکیا لە کاردانەوە بە ئەو پەیامە بە بڵاو کردنەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستان نووسی: سووکایەتی بە ئاڵا، دوژمنیاتەی لەگەڵ ئاشتی کۆمەڵایەتییە.  ئەو کارە قبووڵ نەکراوە. ئەو ئاڵا کە بەو شێوەیە سووکایەتی پێدەکرێت لە نێو یاسای بنەڕەتی عێراق بە فەرمی ناسراوە.

News Code 33968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha