بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاد ساجن هونەرمەند و دەرهێنەری ئوسترالیایی گرێبەستی لەگەڵ دەرهێنەر و ئەکتەر و هاوکارانی فیلمێک واژۆ کردووە کە لە سەر کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" بەرهەمی بێهرووز بووچانی نووسەری پەنابەری کوردی ئێرانی دروست بکەن.
بێهرووز بووچانی نووسەری کورد بۆ ماوەی 6 ساڵ لە دوورگەی مانوس لە نزیک ئوسترالیا زیندانی کرابوو و لەو ماوەیەدا کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"ی نووسی و سەرکەوتن و دەنگدانەوەی بەربڵاوی بەدەست هێنا. لە ساڵی ڕابردووەوە هەوڵەکان بۆ دروست کردنی فیلمی سینەمایی لەو ڕۆمانە دەستی پێکردووە.
بێهرووز بووچانی لەو پڕۆژە سینەماییەدا ڕۆڵی ڕاوێژکار و یاریدەدەری دەرهێنەری فیلمەکەی دەبێت و ئاکۆس ئارمۆنت وەک دەرهێنەری فیلمەکە دەستنیشان کراوە.
هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ فیلمنامەنووسانی جیهانی و دیکەی دەرهێنەرەکانیش بۆ دروست کردنی فیلمەکە بەردەوامە.
فیلمی هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان بە هاوکاریی سێ ڕێکخراوی "ئارورا فیلم و هۆدلۆم ئینتێرتینمێنت و سویت شاپ و گرین" بەرهەم دێت.
ڕاد ڕاسجەنی ئوسترالیایی هەروەها هاوکاری فیلمێکی دیکەیە لەبارەی کوردەکانەوە کە ناوی فیلمەکە "ڕزگاری"یە و خەباتی کوردەکان دژی داعش لە ساڵی 2014 دەگێڕێتەوە.
بۆچوونی ئێوە