بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕەت کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران سەبارەت بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ تڵیبان، وتی: ئەوەی کە ئەمرۆ لە ئەفغانستان دەڕوات ئەنجامی ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئەفغانستانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆرێک بەلارێدا بردنی بیری گشتی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی واشنتۆن بە داعشە.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە کۆتاییدا وتی: ئەمریکا هێشتا وەڵامێکی بە داخوازی بیری گشتی سەبارەت بە شوناسی ئەو کۆپتەرانە کە یارمەتیان بۆ داعش لە هەرێمی ئاسمانی ژێر کۆنترۆڵی ناتۆ لە ئەفغانستان ناردووە، نەداوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە