سیاسەتوانەکانی ئەمریکا پرسی کورد بۆیان گرینگ نییە

کارناسێکی پرسی کورد دەڵێت لە ئەزموونی کار لەگەڵ سیاستەوانە ئەمریکییەکان تێگەییشتم کە ئەوان سەرەنج نادەنە پرسی کوردەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نیو ئینگڵیش ڕیۆیۆ لە زمانی کارناسێکی پرسی کوردەکانەوە لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە سیاسەتوانە کاریگەرەکانی ئەمریکا لە دەوڵەت و بنکەکانی تر لە ئەو وڵاتە زۆر گوێ لە قسەی کوردەکان ناگرن.

ناوبراو لە چەندین ساڵ لەگەڵ سیاسەتوانە ئەمریکییەکان پێوەندی و هاوکاری هەبووە، دەڵێت: بەداخەوە ئەوان زۆر خۆیان لە قەرەی کوردەکان نادەن. کوردەکان ڕێگای زۆریان بۆ هاوڕێ کردنی سیاسەتوانەکانی ئەمریکا لەگەڵ خۆیان ماوە بیپێون.

ئەو کارناسە بە ئاماژە بە ئەوەی کە رێگای هاوڕێ کردنی سیاسەتوانە ئەمریکییەکان دروست کردنی لۆبیە، زیادی کرد: لۆبی کردن یەک شەو ڕوونادات و بەس قسە کردن لەگەڵیان و چاوەڕوانی پەسەند کردنی گەڵاڵەیەک لە قازانجی کوردەکان نییە.

ناوبراو بە ئاماژر بە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە کوردەی سووریا بەرانبەر هێرشی تورکیا وتی: سیاستەوانە ئەمریکییەکان زۆر ئااگادری کێشەی کوردەکان نین، بۆ نموونە، ئەندامانی کۆنگرە زۆر ئاگاداری پرسی کورد نین و لێیان تێناگەن تا ئەو سیاسەتە ببەنە پێشەوە.

News Code 33519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =