بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئامادە بوونی نوێنەرانی سیاسی کورد، عەرەب و سوریانی بە مەبەستی دروست کردنی سووریایەکی دیمۆکرات بۆ بەرگری لە هەموو کەمایەتی و ئایینەکان لە کوردستانی سووریا بەرەیەک بە ناوی بەرەی ئازادی و ئاشتی دامەزرا.
نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا(ئەنەکەسە)، ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی ئاشووری، مەجلیسی داهاتووی سووریا، ئەنجومەنی عەرەبی جزیرە-فورات لە شاری قامیشلۆ بە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک پاش زنجیرە گفتوگۆیەک دامەزراندنی بەرەی ئازادی و ئاشتیان ڕاگەیاند.
ئەو لایەنە سیاسیگەلە پاش دامەزراندنی ئەو بەرە نوێیە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: بۆ سووریایەکی باشتر و بۆ بەرژەوەندی خەڵک و بە مەبەستی هاوکاری و هاوپەیمانی بەرەی ئازادی و ئاشتیمان دامەزراندووە.
ئەو بەرەیە هاوپەیمانیەکی سیاسیە و بە مەبەستی پارێزەری لە ئازادی و بایەخەکانی سەرجەم خەڵکی سووریا پێک هاتووە. بە دووری لە هەر جۆرە تیرۆر و توندوتیژیەک بەدوای پێکهێنانی سیستەمێکی فیدراڵە. لە هەمان پێوەندیدا بۆ دەستخستنی ئامانجەکانی خۆی لەگەڵ هەموو دژبەرانی سووریا لە ڕێگای دیالۆگ و دانوستانەوە پێوەندی دەگرێت.
Your Comment