بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی بەنداوی تشرین لە هەوڵێکدا بە ئاماژە بە کەم کردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لە لایەن هێزەکانی سوۆای تورکیاوە وتی: تورکیا لە مانگی مەی ئەمساڵەوە کاوی ڕووباری فوراتی بە ڕووی کوردستانی سووریا کەم کردووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆی کەم بوونەویە پاشکەوتی ئاو لە بەنداوی تشرین کە ئەوەش بۆ خۆی کێشەی لە بەردەم وەرزێران و هەروەها بۆ دروست کردنی کارەبا ساز کردووە.
ئیدارەی بەنداوی تشرین درێژەی دا: بە هۆی ئەو کردنەوەی ئاوەوە بەرهەمهێنانی کارەبا ٣٣ لەسەد کەمی کردووە و ئێستاکە بەنداوی تشرین تەنیا ١٢ کاتژمێر دەتوانێت کارەبا بەرهەم بهێنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ١٨ کاتژمێر کارەبای بەرهەم دەهێنا.
Your Comment