بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی پۆلیسی ئەنقەرە، لە ڕاگەیێندراوێکدا لە دەستگیری و زیندانی کرانی سێ کەس هاوپەیوەند بە کوژرانی باریش چاکان، گەنجە ٢٠ ساڵانە کوردەکە لە ئەنقەرە هەواڵی دا.
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی هابرترک، تاوانبارەکان پاش گواستنەوەی بۆ دادگا بە فەرمانی دادوەر ڕەوانەی زیندان کراون.
شیاوی باسە بنەماڵەی چاکان هۆکاری کوشتنی کوڕە ٢٠ ساڵانەکەی خۆیانیان گوێ گرتن لە مۆسیقای کوردی لە پارک ڕاگەیاندبوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیدارەی پارێزگای ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا ئەو پاگەندەیەی وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاندووە: هۆکاری سەرەکی پێکدادانی دوو لایەنەکە ناڕەزایەتی بە باریش چاکان بە بڵاو کردنەوەی مۆسیقا بە دەنگی بەرز لە کاتی نوێژ بووە.
Your Comment